PM:03:21:21/11/2025
100 جار خوێندراوەتەوە
+
-
گرێبەستی دیبالا لە ئێستادا بابەتی گرنگی رۆمایە
و یاریزانەکە لە رۆیشتن نزیکترە وەک لە مانەوە.
پاولۆ دیبالاچەند ڕۆژێک لەمەوبەر تەمەنی بوو بە 32 ساڵ و جارێکی دیکە هەوڵی
چاکبوونەوە دەدات لە پێکانێکی نوێ؛ پێکانێک کە پێشتر نەیتوانیوە لە چەند یارییەکدا
یاری بکات بەهۆیەوە.
بەپێی میدیا ئیتاڵییەکان، بەو پێیەی بڕیارە
گرێبەستەکەی لە 30ی حوزەیران کۆتایی پێبێت، سروشتییە ڕۆما بچێتە قۆناغێکی قووڵتر
لە ڕەچاوکردن و بڕیاردان سەبارەت بە داهاتووی، قۆناغێک کە لە هەفتەکانی داهاتوودا
بەردەوام دەبێت.
یەکێک لەو خاڵانەی یانەکە لەبەرچاوی دەگرێت مووچەی
ئێستایەتی کە نزیکەی هەشت ملیۆن یۆرۆیە و بە تەواوی لە بودجەی یانەکەی دەرچووە،
بەم پێیەش هەر ئۆفەرێک بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی کەمکردنەوەی مووچەکەی
لەخۆدەگرێت.
ئەوەی گرنگە کوالیتی دیبالا هەرگیز جێگەی پرسیار
نەبووە، بەڵام بێ گومان دووبارەبوونەوەی کێشەکانی ماسولکەی قورسایی لەسەر بڕیاری
کۆتایی دەبێت، بڕیارێک کە دەبێت بە لەبەرچاوگرتنی بەردەوامیی یانەکە و هێزی دارایی
یانەکە بدرێت، رۆما پێی وایە لە ئەگەری درێژەی پێکانەکانی پاولۆ ناتوانێت سوود بە
تیپەکە بگەیەنێت و درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی بڕیارێکی باش نییە.
لە کۆتایدا ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە هەمیشە
ڕایگەیاندووە کە هەست بەوەدەکات رۆما ماڵی خۆیەتی، لەبەر ئەوەش پەیوەندییەکانی
نێوان یاریزانەکە و یانەکە زۆر باشە و لەئەگەری هەر بڕیارێک بە رێککەوتنی هەردوولا
دەبێت.