ئینتەر گواستنەوەی ئیمیلیانۆی کردووەتە ئامانج

PM:02:04:21/11/2025

88 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئینتەر گواستنەوەی ئیمیلیانۆی کردووەتە ئامانج و گۆڵپارێزەکەش لاری نییە لە چوون بۆ ئەو یانەیە.

داهاتووی ئیمیلیانۆ مارتینێزی گۆڵپارێزی ئەرجەنتینی لە یانەی ئەستۆن ڤێلا بە نادیاری ماوەتەوە و تەنانەت لە هاوینی ئەمساڵدا نزیکبوو لە چوون بۆ مانچستەر یونایتد بەڵام گرێبەستەکە سەری نەگرت.

لە نوێترین پێشهاتدا، پێگەی فوتبۆڵ ئینسایدەر بڵاویکردەوە، بەرپرسانی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی چاودێری گۆڵپارێزە ئەرجەنتینیەکە دەکەن و پلانی ئەوەیان داڕشتووە بیگوازنەوە ریزەکانی یانەکەیان بەهەر شێوەیەک بێت.

ئەو پێگەیە نوسیویەتی، یانە ئیتاڵیەکە سەرسامن بە ئاستی ئیمیلیانۆ و دەیانەوێت لە مێرکاتۆی زستانەدا گرێبەستی لەگەڵدا ئیمزابکەن تا بیکەنە شوێنگرەوەی یان سۆمەر کە تەمەنی هەڵکشاوە.

نوسیویەتی، گۆڵپارێزە ئەرجەنتینیەکە لاری نییە لە پەیوەندی کردن بە ئینتەر میلانەوە بەڵام بە مەرجێک کە بکرێتە گۆڵپارێزی سەرەکی و ئامادەشە بەشێک لە مووچەکەی کەمبکاتەوە.

بە پیی هەواڵی ئەو پێگەیە بێت، ئیمیلیانۆ چەندین جار دوپاتیکردووەتەوە کە ئامانجی ئەوەیە نازناوێکی چامپیۆنز لیگ بەدەستبهێنێت ئەوەش هۆکاری ئەوەیە کە بیەوێت پەیوەندی بە یەکێک لە یانە گەورەکانی ئەوروپاوە بکات.

خ . ک