PM:01:38:21/11/2025
64 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی دەیڤز ئەڵمانیا بردنەوەی بەسەر
ئەرجەنتین بەدەستهێنا و گەیشتنی بە پێش کۆتایی مسۆگەر کرد.
لە قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی دەیڤز بۆ
تێنسی سەرزەوی، هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و ئەڵمانیا رووبەڕووی یەکبونەوە.
لە یاریی یەکەمدا، مارتن ئێچڤێری
ئەرجەنتینی رووبەڕووی یان لیناردی ئەڵمانی بووەوە و بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی
بێبەرامبەر بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا.
دواتر لە یاریی دووەمدا، ئەلیکساندەر
زڤیرێڤی ئەڵمانی ئەنجامەکەی لە بەرژەوەندی وڵاتەکەی کۆتایی پێهێنا و بە دوو
کۆمەڵەی بێبەرامبەر لە سیرۆندۆلۆی ئەرجەنتینی بردەوە و ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە.
دواتر لە یاریی یەکلاکەرەوەدا کە
دووانییە، هەریەکە لە کرواێتز و پیوتزی ئەڵمانی بە دوو کۆمەڵە بەرامبەر کۆمەڵەیەک
لە مۆلتێنی و زیبالۆسی ئەرجەنتینیان بردەوە، سەرەنجام ئەڵمانیەکان بە ئەنجامی دوو
یاریی بەرامبەر یارییەک براوە بوون.
دوای ئەو ئەنجامانە، هەڵبژاردەی ئەڵمانیا
سەرکەوتنی بۆ قۆناغی پێش کۆتایی جامی دەیڤز بەدەستهێنا و لەو قۆناغەدا رووبەڕووی
ئیسپانیا دەبنەوە، لە هەمان قۆناغ ئیتاڵیا بەرامبەر بەلجیکا یارییدەکات.
خ . ک