کێشە شیرینەکەی بەرشەلۆنە چییە؟

PM:12:40:21/11/2025

140 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرشەلۆنە سێ گۆڵپارێزی باشی هەیە و ئەمەش وایکردووە ببێتە کێشەیەکی شیرین لە یانەکەدا.

بەرشەلۆنە شاهیدی وەرزێکی بێ وێنە و ڕکابەرییەکی زۆر چڕ و نزیکە بۆ درێسی ژمارە یەک، دۆخێک کە ساڵانێک سیمبولی ڕیاڵ مەدرید بوو، بەڵام ئێستا ڕۆڵەکان بە تەواوی گۆڕاون، بارشا سێ گۆڵپارێزی ئاست بەرزی هەیە کە ئەوانیش خوان گارسیا و چێزنی و تێر شتیگنن و ئەم قەرەباڵغییەش لە پۆستی گۆڵپارێزدا وایکردووە دۆخەکە بۆیان قورس بێت.

خوان گارسیا سەرەتایەکی نایابی هەبوو لەگەڵ بەرشەلۆنە لەم وەرزەدا، بەو هۆیەوە بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئیسپانیاش کرا، بەڵام بەهۆی پێکانەوە ماوەیەکی زۆر یارینەکرد لەگەڵ ئەوەشدا ئێستا گەڕاوەتەوە و فلیکی راهێنەر بە بژاردەی یەکەمی خۆی دەزانێت.

چێزنی، گۆڵپارێزێک کە وەرزی ڕابردوو وازی لە یاریکردن هێنا بەڵام بەهۆی پێکانی تێر شتیگنەوە لەو بڕیارە پەشیمانبووەوە و ئاستی ڕۆڵی سەرەکی لە بردنەوەی نازناوی لالیگا هەبوو لەلایەن بەرشەلۆنەوە، هەرچەندە ئەم وەرزە ئاستی بەپێی پێویست نەبووە بەڵام هێشتا گۆڵپارێزێکی جێی متمانەیە.

لەلایەکی ترەوە تێر شتیگنی ئەفسانەی بەرشەلۆنە هەیە، ئەو گۆڵپارێزە لە ئێستادا زیاتر لە جێهێشتنی بەرشەلۆنە نزیکە وەک لە مانەوە چونکە ئەستمە بگەڕێتەوە پێکهاتەی سەرەکی، لەگەڵ ئەوەشدا دەیەوێت بەباشترین شێوە ئامادەبێت و سەرکردایەتی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بکات لە مۆندیال، هەر ئەمەش وایکردووە بڕیاری رۆیشتن بدات لە کەتەلۆنیا.

ئەم ڕکابەرییە سەختە وایکرد دوو گۆڵپارێزیش ببنە قوربانی، ئیناکی پێنا کە وەرزی رابردوو چەند یارییەکی ئەنجامدا بەڵام لەم وەرزە ناچار بوو بەرەو یانەی ئێڵچی بڕوات، هەروەها ئارناو تێناس کە دوو ساڵ لەمەوبەر بەرەو پاریس سان جێرمان ڕۆیشت و ئێستا کێبڕکێیەکی نوێ لە ڤیاریاڵ ئەزموون دەکات، ئەم دوو لاوە هەردووکیان دەکرا ببنە بژاردەی متمانەپێکراو بۆ بەرشەلۆنە، بەڵام بەهۆی بوونی سێ گۆڵپارێزی باش بەخت یاوەریان نەبوو.