کاپیلۆ: نەرویج کوالێتییەکەی زۆر باشیان هەیە و ئیتاڵیاش کێشەی هەیە

PM:12:08:21/11/2025

88 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کاپیلۆ دوپاتیکردەوە هەڵبژاردەی نەرویج کوالێتییەکەی زۆر باشیان هەیە و ئیتاڵیاش کێشەی هەیە.

فابیۆ کاپیلۆی ئیتاڵی و راهێنەری پێشووی تۆپی پێ لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرت باسی لە باروودۆخی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا کرد و تێیدا وتی: گاتۆزۆ دوای دوو یاری یەکەمی کۆمەڵەکان پۆستەکەی وەرگرت، چەند یارییەکی باشی بردەوە و توانی کەمێک مۆڕاڵ بە تیپەکە ببەخشێت، بەڵام بەرامبەر نەرویج تۆپی پێیەکی گەورە و خاوەن کەسایەتیمان نەبینی.

کاپیلۆ ستایشی نەرویجییەکانی کرد و بە هەڵبژاردەیەکی زۆر باش وەسفی کردن، لەو بارەیەشەوە وتی: من ناڵێم هەڵبژاردەی نەرویج دەتوانن مۆندیال بەدەست بهێنن، بەڵام کوالیتییەکی زۆر باشیان هەیە، چ لە ڕووی تیپ و چ لە ڕووی بەهرەمەندەوە، ئەوان دیاردەیەکیان هەیە کە ئەویش ئێرلینگ هالاندە، ئەمەش جیجی ڕیڤام بیردەخاتەوە کە هەڵبژاردەی ئیتاڵیا هەیبوو.

جەختی لەسەر ئەوەشکردەوە، ئیتاڵییەکان لە کۆتا یارییاندا بەبێ فشار یارییانکردووە و نەیانتوانیووە فشارێکی زۆر بەخەنە سەر تیپی بەرامبەر ئەوەش واتای ئەوەیە تیپی بەرامبەر هەستیان بە هێزی یاریزانانی گاتوزۆ نەکردووە.