دوو یانەی گەورە ئەدیمیان دەوێت

AM:09:58:21/11/2025

100 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەدیمی دەیەوێت ریزەکانی دۆرتمۆدن بەجێبهڵێت و مان یونایتد و ئینتەر میلان هەوڵی گواستنەوەی دەدەن.

کەریم ئەدیمی هێرشبەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و یانەی بۆرووسیا دۆرتمۆند بڕیاریداوە ریزەکانی یانەکەی بەجێبهێڵێت و دوو یانەی گەورەی ئەوروپاش لەسەر هێڵن بۆ گرێبەستکردن لەگەڵیدا.

بەپێی بڵاوکراوەیەکی رۆژنامەی بیڵد، هەردوو یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی و مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی گفتوگۆکانیان لەگەڵ بەرێوبەری کارەکانی یاریزانەکە دەستپێکردووە لە پێناو ئەوەی پەلکێشی ریزەکانیان بکەن.

گرێبەستەکەی هێرشبەرە ئەڵمانییەکە لە ساڵی 2027 لەگەڵ زەردەواڵەکان کۆتایی پێدێت، خۆشی ئارەزووی ئەوەدەکات پێش ئەو وادەیە روو لە یانەیەکی تر بکات، بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەشی 80 ملیۆن یۆرۆیە.

ئەدیمی 23 ساڵان، لە هاوینی ساڵی 2022 بەبڕی 30 ملیۆن یۆرۆ لە ساڵزبۆرگەوە پەیوەندی بە دۆرتمۆدنەوە کرد، لەو کاتەوە 121 یاری لەگەڵ یانەکە ئەنجامداوە و خاوەنی 29گۆڵ و 22 ئەسیستە.