AM:09:01:21/11/2025
236 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرشەلۆنە لە ئێستاوە بیر لە شوێنگرەوەی فلێک
دەکاتەوە و ئینریکیش ئامادەیە بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە.
بەرشەلۆنە دڵخۆشە بەبوونی هانسی فلیکی راهێنەر،
بەڵام بەم زووانە دەبێت بیر لەوە بکاتەوە کە دوای ئەو چی ڕوودەدات چونکە گرێبەستی
ڕاهێنەرەکەی پێشووی یانەی بایرن میونشنو ئەڵمانیا لە ساڵی 2027 کۆتایی دێت و
پێشبینی دەکرێت لە کۆتایی وەرزی 2026 بۆ 2027 بەیەکجاری خانەنشین ببێت.
ئەگەر ئەوە ڕووبدات، بەرشەلۆنە فشارێکی زۆری
لەسەر دەبێت بۆ هێنانی ڕاهێنەرێک کە بتوانێت بۆشایی و کاریگەریی فلیک پڕبکاتەوە،
یەکێک لەو کەسانەی کە پاڵێوراوە بۆ ئەو پێگەیە لویس ئێنریکییە، کە لە نێوان ساڵانی
2014 بۆ 2017 راهێنەری یانە کەتەلۆنییەکە بووە.
لەسەروبەندی ئەم دۆخەی بەرشەلۆنەدا، ڕۆژنامەی
سپۆرتی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، لویس ئێنریکی بیر لە گەڕانەوەی بۆ یانەکەی پێشوویدەکاتەوە، دوای تەواوبوونی گرێبەستی
ئێستای لەگەڵ پاریس سانجێرمان.
لویس ئێنریکی وەرزی رابردوو سەرکردایەتی یانەی
پاریس سان جێرمانی کرد بۆ بردنەوەی یەکەمین نازناوی چامپیۆنز لیگ، گرێبەستی
ئێستاشی لە هاوینی ساڵی 2027 بەسەردەچێت و پاش ئەو ماوەیەش دەتوانێت ریزەکانی پاڵەوانی ئەوروپا و فەڕەنسا
بەجێبهێڵێت.
نوێدەکرێتەوە