PM:10:58:20/11/2025
136 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سیمیۆنی داوای گواستنەوەی کوکورێیای لە ئەتلەتیکۆ کردووە بەڵام گواستنەوەی بۆ یانە ئیسپانییەکە ئاسان نابێت.
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی فیچاجێس، ماوەی چەند مانگێکە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید چاودێری مارک کوکورێیای ئیسپانیای، بەرگریکاری چەپی یانەی چێڵسی دەکات.
تۆڕەکە ئاماژەی بەوەکردووە، دیگۆ سیمیۆنی سەرسامی خۆی بەو یاریزانە ئیسپانییە دوپاتکردووەتەوە، یانەکەش بیر لەوە دەکاتەوە ئۆفەرێک بە بەهای 35 بۆن 36 ملیۆن یۆرۆ پێشکەش بکەن.
گرێبەستەکەی کوکورێیای تەمەن 27 ساڵ لەگەڵ یانەی چێڵسی لە ساڵی 2028 کۆتایی دێت، بەمەش پێگەیەکی بەهێز بە یانە ئینگلیزییەکە دەبەخشێت لە دانووستانەکاندا، تەنانەت ئەگەر بەرگریکارەکە خۆشی داوای رۆیشتن پێشکەش بکات.
مارک کوکورێیا یاریی بۆ یانەکانی بەرشەلۆنە، خیتافی، ئیبار، برایتۆن کردووە، لە کاروانی وەرزشی 17 گۆڵ و 31 ئەسیستی تۆمارکردووە، دوایین نازناویش بردنەوەی جامی جیهانی یانەکان بوو لەگەڵ بلوز.