AM:11:13:17/11/2025
112 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی نیتۆ سینەر بە بردنەوە لە ئەلکاراز بۆ دووەم
جار لە مێژوویدا نازناوەکەی بەدەستهێنا.
لە یاریی کۆتایی جامی نیتۆ، یانیک سینەری ئیتاڵی
کە بە بردنەوە لە دی مینۆر گەیشتە ئەو قۆناغە، رووبەرووی کارلۆس ئەلکارازی ئیسپانی
بووەوە کە لە قۆناغی پێش کۆتایی بردنەوەی بەسەر ئەلیاسیم بەدەستهێنا بوو.
یارییەکە رکابەرییەکی بەهێزی بەخۆیەوە بینی،
هەردوولا بە ئاسستێکی بەرزەوە دەرکەوتن و خاڵ لەدوای خاڵ کێبڕکێی یەکتریان دەکرد
بۆ گرتنی کۆمەڵەکەکان.
بەڵام یانیک سینەری ئەستێرەی ئیتاڵی توانی
باڵادەستر بێت و هەردوو کۆمەڵەکە لە سودی خۆی تەواو بکات، خاڵی کۆمەڵەکانیش حەوت
بە شەش و حەوت بە پێنج بوون.
بەم بردنەوەیە سینەر توانی جارێکی دیکە ببێتەوە پاڵەوانی جامی نیتۆ، دوای ئەوەی ساڵی
رابردوو بە دوو
کۆمەڵەی بێبەرامبەر بردنەوەی بەسەر تایلۆر فریتزی ئەمریکی بەدەستهێنا.