جامی نیتۆ.. ئەلکاراز لە موسێتی بردەوە و گەیشتە پێش کۆتایی

PM:02:57:14/11/2025

100 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی نیتۆ ئەلکاراز لە موسێتی بردەوە و گەیشتە پێش کۆتایی، فرێتز بە دی مینۆر دۆڕا و ماڵئاواییکرد.

لە قۆناغی یەکەمی جامی نیتۆ بۆ تێنسی سەرزەوی، کارلۆس ئەلکارازی ئیسپانی بەرامبەر لۆرینزۆ موسێتی ئیتاڵی یارییکرد.

لە هەردوو کۆمەڵەکەدا، ئەلکاراز ئاستێکی سەرنجڕاکێشی پێشکەشکرد و سەرەنجام دوای یەک کاتژمێر و 20 خولەک یارییەکەی بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر لە موسێتی بردەوە.

بەو بردنەوەیە، ئەلکاراز بە کۆکردنەوەی سێ خاڵ و بە پێشەنگی ریزبەندی کۆمەڵەی یەکەم گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانێتییەکە، لۆرینزۆ موسێتیش ماڵئاواییکرد.

لە یارییەکی تریشدا، ئەلێکس دی مینۆی ئوستراڵی رووبەڕووی تایلۆر فرێتزی ئەمریکی بووەوە و بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر یارییەکەی لێبردەوە، بە سوود وەرگرتن لە شکستی موسێتی توانی بگاتە قۆناغی پێش کۆتایی.

خ . ک