باسکەی ئەوروپا.. ریاڵ مەدرید بە باناسیناکۆس دۆڕا

PM:12:17:14/11/2025

60 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە باسکەی ئەوروپا ریاڵ مەدرید بە باناسیناکۆس دۆڕا و پاریس بردنەوەی بەسەر ڤالانسیا بەدەستهێنا.

لە یارییەکانی خولی باسکەی ئەوروپا، یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی سلە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی بانسیناکۆسی یۆنانی کرد.

لە سەرەتای یارییەکەوە، یاریزانانی باناسیناکۆس ئاستێکی نایابیان پێشکەشکرد و سەرەنجام توانیان یارییەکە بە جیاوازی 10 خاڵ و بە ئەنجامی 87 بە 77 خاڵ لە سوودی خۆیان کۆتایی پێبهێنن.

لە یارییەکانی تریشدا، یانەی ڤالانسیای ئیسپانی رووبەڕووی پاریسی فەرەنسی بووەوە و بە ئەنجامی 86 بە 90 خاڵ یارییەکەی پێدۆڕاند، زڤیزداش بە جیاوازی 12 خاڵ لە مۆناکۆی بردەوە.

دوای ئەو ئەنجامانە، زڤیزدا چووە پلەی دووەمی ریزبەندی و باناسیناکۆس و مۆناکۆ لە پلەکانی پێنجەم و شەشەمدان، ریاڵ مەدریدیش دابەزی بۆ پلەی 11ی ریزبەندی.

خ . ک