جامی نیتۆ.. سینەر بە بردنەوە لە زڤیرێڤ گەیشتە پێش کۆتایی

AM:12:48:13/11/2025

108 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی نیتۆ سینەر بە بردنەوە لە زڤیرێڤ گەیشتە پێش کۆتایی و بین شیلتۆن ماڵئاواییکرد.
لە یارییەکانی جامی نیتۆ بۆ تێنسی سەرزەوی و لە کۆمەڵەی دووەمدا، یانیک سینەری ئیتاڵی بەرامبەر ئەلیکساندەر زڤیرێڤی ئەڵمانی یارییکرد.
بە درێژایی یارییەکە سینەر ئاستێکی نایابی پێشکەشکرد و دوای یەک کاتژمێر و 36 خولەک بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر یارییەکەی بردەوە، خاڵی کۆمەڵەکانیش شەش بە چوار گێم و شەش بە سێ گێم بوون.
لە یارییەکی تریشدا، بین شیلتۆنی ئەمریکی رووبەڕووی ئەلیاسیمی کەنەدی بووەوە و بە دوو کۆمەڵە بەرامبەر کۆمەڵەیەک یارییەکەی پێدۆڕاند.
دوای ئەو ئەنجامانە، سینەر بە کۆکردنەوەی دوو خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی کۆمەڵەکەدایە و سەرکەوتنی بۆ قۆناغی پێش کۆتایی مسۆگەر کرد، زڤیرێڤ و ئەلیاسیم خاوەنی یەک خاڵن و بین شیلتۆن ماڵئاواییکرد.
خ . ک