PM:01:20:12/11/2025
100 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی ماستەرز ئەلکاراز بردنەوەی بەسەر
فرێتز بەدەستهێنا و دی مینۆر بە موسێتی دۆڕا.
لە درێژەی یارییەکانی جامی ماستەرز کە لە
تۆرینۆ بەڕێوەدەچێت و لە کۆمەڵەی یەکەمدا، کارلۆس ئەلکارازی ئیسپانی بەرامبەر
تایلۆر فرێتزی ئەمریکی یارییکرد.
لە کۆمەڵەی یەکەمدا هەردوو یاریزانەکە
کێبڕکێیەکی بەهێزی یەکتریان کرد و بە ئەنجامی حەوت بە شەش گێم لە سوودی فرێتز
کۆتاییهات بەڵام ئەلکاراز بە بردنەوەی کۆمەڵەی دووەم ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە.
لە کۆەمڵەی سێیەم و یەکلاکەرەوەدا،
ئەلکاراز ئاستێکی نایابی پێشکەشکرد و بە ئەنجامی شەش بە سێ گێم لە سوودی خۆی
کۆتایی پێهێنا، سەرەنجام دوای دوو کاتژمێر و 47 خولەک یارییەکەی بە دوو کۆمەڵە
بەرامبەر کۆمەڵەیەک بردەوە.
لە یارییەکی تریشدا، ئەلێکس دی مینۆری
ئوسترالی رووبەڕووی لۆرینزۆ موسێتی ئیتاڵی بووەوە و بە ئەنجامی کۆمەڵەیەک بەرامبەر
دوو کۆمەڵە یارییەکەی پێدۆڕاند.
دوای ئەو ئەنجامانە، ئەلکاراز بە
کۆکردنەوەی دوو خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی کۆمەڵەی یەکەمدایە، فرێتز و موسێتی
خاڵێکیان هەیە و لە پلەکانی دووەم و سێیەمدان.
خ . ک