نۆرێس خەڵاتی فۆرمولا وەنی ساو پاولۆی بەدەستهێنا

PM:01:30:10/11/2025

76 جار خوێندراوەتەوە

+ -

نۆرێس خەڵاتی فۆرمولا وەنی ساو پاولۆی بەدەستهێنا و پیشەنگی ریزبەندی بەهێزتر کرد.

پێشبڕکێی خەڵاتی گەورەی فۆرمولا وەنی ساوپاولۆ کۆتاییهات کە لە وڵاتی بەرازیل بەڕێوەچوو، لاندۆ نۆرێسی بەڕیتانی کە لە تیمی ماکلارێنە بووە براوەی خەڵاتەکە.

نۆرێس پلەی یەکەمی پێشبڕکێکەی بەدەستهێنا دوای ئەوەی ماوەکەی بە یەک کاتژمێر و 32 خولەک و یەک چرکە بڕی بە جیاوازی 10 چرکە لەگەڵ ئەنتۆنێلی ئیتاڵی.

ماکس ڤێرستاپنی هۆڵەندی کە لە تیمی رێد بوڵە لە پلەی سێیەمی پێشبڕکێکەدا بوو، هەریەکە لە جۆرج رۆسێلی بەڕیتانی و ئۆسکار پیاستری ئوستراڵی لە پلەکانی چوارەم و پێنجەمدا بوون.

دوای بردنەوەی خەڵاتی فۆرمولا وەنی ساوپاولۆ، نۆرێس بە کۆکردنەوەی 390 خاڵ پێگەی خۆی لە پێشەنگی ریزبەندی شۆفێرانی جیهان بەهێزتر کرد، پیاستری بە 366 خاڵ و ڤێرستاپن بە 341 خاڵ لە پلەکانی دووەم و سێیەمدان.

خ . ک