AM:11:41:10/11/2025
88 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی ماستەرز ئەلکاراز بردنەوەی بەسەر دی
مینۆر بەدەستهێنا و بین شیلتۆن بە زڤیرێڤ دۆڕا.
لە یارییەکانی جامی ماستەرز بۆ تێنسی
سەرزەوی کە لە نێوان باشترین هەشت یاریزانی پێشەنگی ریزبەندی جیهاندایە، کارلۆس
ئەلکارازی ئیسپانی بەرامبەر ئەلێکس دی مینۆری ئوستراڵی یارییکرد.
لە سەرەتای یارییەکەوە ئەلکاراز بە ئاستێکی
نایابەوە بینرا و دوای کاتژمێرێک و 37 خولەک یارییەکەی بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی
بێبەرامبەر بردەوە، خاڵی کۆمەڵەکانیش حەوت بە شەش گێم و شەش بە دوو گێم بوون.
لە یارییەکی تریشدا، ئەلیکساندەر زڤیرێڤی
ئەڵمانی رووبەڕووی بین شیلتۆنی ئەمریکی بووەوە و بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی
بێبەرامبەر بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا.
دوای ئەو ئەنجامانە، هەریەکە لە ئەلکاراز
و زڤیرێڤ لە پێشەنگی کۆمەڵەکانی یەکەم و دووەمی پاڵەوانێتییەکەدان، دی مینۆر و بین
شێلتۆن لە پلەکانی چوارەمی هەردوو کۆمەڵەکەدان.
خ . ک