جامی ئەسینا.. جۆکۆڤیچ نازناوەکەی بەدەستهێنا

PM:02:00:09/11/2025

228 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی ئەسینا جۆکۆڤیج بردنەوەی بەسەر موسێتی بەدەستهێنا و ژمارەی نازناوەکانی گەیاندە 101.

لە یاریی کۆتایی جامی ئەسینا بۆ تێنسی سەرزەوی، نۆڤاک جۆکۆڤیچی سڕبی بەرامبەر لۆرینزۆ موسێتی ئیتاڵی یارییکرد.

یارییەکە کێبڕکێیەکی بەهێزی بەخۆوە بینی و کۆمەڵەی یەکەم بە ئەنجامی شەش بە چوار گێم لە سوودی موسێتی کۆتاییهات بەڵام جۆکۆڤیچ بە بردنەوەی کۆمەڵەی دووەم ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە.

لە کۆمەڵەی سێیەم و یەکلاکەرەوەدا، هەردوو یاریزانەکە بەردەوام بوون لەسەر کیبڕکێکردن و بە ئەنجامی حەوت بە پێنج گێم لە سوودی جۆکۆڤیچ کۆتاییهات و سەرەنجام یارییەکەی بە ئەنجامی دوو کۆمەڵە بەرامبەر کۆمەڵەیەک بردەوە.

بەو بردنەوەیە، جۆکۆڤیچ بووە پاڵەوانی جامی ئەسینا و ژمارەی نازناوەکانی لە کاروانە وەرزشیەکەیدا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا گەیاندە 101 نازناو.

خ . ک