جامی ئەسینا.. جۆکۆڤیچ بە بردنەوە لە هانفمان گەیشتە یاریی کۆتایی

AM:11:19:08/11/2025

172 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی ئەسینا جۆکۆڤیچ بە بردنەوە لە هانفمان گەیشتە یاریی کۆتایی و کۆردا بە موسێتی دۆڕا و ماڵئاواییکرد.

لە یارییەکانی قۆناغی پێش کۆتایی جامی ئەسینا بۆ تێنسی سەرزەوی، نۆڤاک جۆکۆڤیچی سڕبی بەرامبەر یانیک هانفمانی ئەڵمانی یارییکرد.

لە سەرەتای یارییەکەوە، جۆکۆڤیچ بە ئاستێکی نایابەوە بینرا و سەرەنجام توانی دوای یەک کاتژمێر و 14 خولەک یارییەکە بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر لە سوودی خۆی کۆتایی پێبهێنێت.

خاڵەکانی هەردوو کۆمەڵەکەش، شەش بە سێ گێم و شەش بە چوار گێم بوون، دوای ئەو ئەنجامەش جۆکۆڤیچ سەرکەوتنی بۆ یاریی کۆتایی بەدەستهێنا و هانفمان ماڵئاواییکرد.

لە یارییەکی تریشدا، لۆرینزۆ موسێتی ئیتاڵی رووبەڕووی سباستیان کۆردای ئەمریکی بووەوە و بە ئەنجامی دوو کۆمەڵە بەرامبەر کۆمەڵە یارییەکەی لێبردەوە و بۆ رووبەڕووبونەوەی جۆکۆڤیچ گەیشتە یاریی کۆتایی.

خ . ک