باسکەی ئەوروپا.. ریاڵ مەدرید بە جیاوازی نۆ خاڵ لە بەرشەلۆنەی بردەوە

AM:10:52:08/11/2025

140 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە باسکەی ئەوروپا ریاڵ مەدرید بە جیاوازی نۆ خاڵ کلاسیکۆی لە بەرشەلۆنە بردەوە.

لە یارییەکانی خولی باسکەی ئەوروپا و لە یاریی کلاسیکۆدا، یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای خۆیدا میوانداری ریاڵ مەدریدی کرد.

لە سێ تایمی یەکەمدا، یاریزانانی ریاڵ مەدرید باشتر بینران و بە جیاوازی 16 خاڵ پێشکەوتن.

دواتر هەرچەندە لە تایمی چوارەم و کۆتاییدا بەرشەلۆنە بە جیاوازی حەوت خاڵ لە سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا بەڵام یارییەکە بە جیاوازی نۆ خاڵ و بە ئەنجامی 101 بە 92 خاڵ لە سوودی ریاڵ مەدرید کۆتاییهات.

لە یارییەکانی تریشدا، یانەی ڤالانسیای ئیسپانی رووبەڕووی زالگرێس کاوناسی لیتوانی بووەوە و بە ئەنجامی 77 بە 86 خاڵ یارییەکەی پێدۆڕاند، ئارمانی میلانۆ بردنەوەی بەسەر ئەنادۆلۆ بەدەستهێنا.

دوای ئەو ئەنجامانە، زالگرێس کاوناس پارێزگاری لە پێشەنگی ریزبەندی کرد و ریاڵ مەدرید چووە پلەی شەشەم، بەرشەلۆنەش دابەزی بۆ پلەی حەوتەمی ریزبەندی.

خ . ک