PM:07:40:02/11/2025
272 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی پاریس سینەر بە بردنەوە لە ئەلیاسیم
بووە پاڵەوان و پێشەنگی ریزبەندی وەرگرتەوە.
لە یاریی کۆتایی جامی پاریس بۆ تێنسی سەرزەوی،
یانیک سینەری ئیتاڵی بەرامبەر ئۆگێر ئەلیاسیمی کەنەدی یارییکرد.
لە کۆمەڵەی یەکەمدا، سینەر بە ئاستێکی
نایابەوە بینرا و بە ئەنجامی شەش بە چوار گێم لەسوودی خۆی کۆتایی پێهێنا.
لە کۆمەڵەی دووەمدا، ئەلیاسیم هەوڵی
یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکەیدا بەڵام ئەو کۆمەڵەیەش بە ئەنجامی حەوت بە شەش گێم لە
سوودی سینەر کۆتاییهات.
سەرەنجام یاریزانە ئیتاڵیەکە نازناوی جامی
پاریسی بەدەستهێنا و بووە پێنجەم یاریزان لە مێژووی پاڵەوانێتییەکەدا بە بێ
دۆڕاندنی هیچ کۆمەڵەیەک ببێتە پاڵەوان، جگە لەوەش ئەو یاریزانە پێشەنگی ریزبەندی
جیهانی لە کارلۆس ئەلکاراز گرت و ژمارەی نازناوەکانی لە ساڵی 2025دا گەیاندە سی
نازناو.
خ . ک