AM:12:00:12/10/2025
100 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال ئیسپانیا بە گۆڵەکانی پینۆ و ئۆیارزابال
لە جۆرجیایان بردەوە.
لە یارییەکانی قۆناغی پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە مۆندیالی 2026،
ئیسپانیا میوانداری جۆرجیای کرد.
تایمی یەکەم، ئیسپانیا باڵادەستبوو، لە خولەکی 25 یارمی
پینۆ گۆڵی یەکەمی بۆ لارۆخا تۆمارکرد، چوار خولەک دوای ئەو گۆڵە، فیران تۆرێس
لێدانی سزای لە سودی هەڵبژاردەکەی لەدەستدا، ئەو تایمەش لە سودی ئیسپانیا کۆتایی
هات.
لە تایمی دووەم، تیپەکەی دی لا فوێنتێ بەهێز گەرایەوە و
ئۆیارزابال، لە خولەکی 64 گۆڵی دووەمیشی بۆ ئیسپانیا تۆمارکرد، دوای ئەو گۆڵەش
گەرانەوە دواوە و پارێزگارییان لە تۆڕی گۆڵەکەیان کرد.
سەرەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵی بێوەڵام لە سودی ئیسپانیا
کۆتایی هات، بەم ئەنجامە بە کۆکردنەوەی نۆ خاڵ پێشەنگی کۆمەڵەکەیان گرتووە،
جۆرجیاش سێیەمە بە سێ خاڵ.