PM:11:46:11/10/2025
216 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال پورتوگال بە زەحمەت لە
ئێرلەندای بردەوە و ئیتاڵیا شکستی بە ئیستونیا هێنا.
لە یارییەکانی قۆناغی پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە مۆندیالی 2026،
هەڵبژاردەکانی پورتوگال و ئێرلەندا رووبەرووی یەکتر بوونەوە.
تایمی یەکەم، پورتوگال کۆنترۆڵی یاریگای کرد و چەندین
هێرشی مەترسیداری بردە سەر گۆڵی هەڵبژاردەی بەرامبەر، بەڵام هیچ لایەک نەیانتوانی
گۆڵ تۆماربکەن.
لە تایمی دووەمدا، تیپەکەی مارتینێز لە ئاستی بەرز
بەردەوامبوو، لە خولەکی 75 رۆنالدۆ هەلی پێشخستنی هەڵبژاردەکەی لە رێگەی لێدانی
سزا بۆ رەخسا، بەڵام کیلهێری گۆڵپارێزی ئێرلەندا تۆپەکەی گەراندەوە.
پورتوگال لە هەوڵەکانی بەردەوامبوو تا ئەو کاتەی لە کۆتا
خولەک روبن نیڤێس بووە فریادرەس و گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد.
سەرەنجام یارییەکە بە گۆڵێکی بێوەڵام لە سودی پورتوگال
کۆتایی هات، بەم ئەنجامە بەرازیلەکەی ئەوروپا بە کۆکردنەوەی نۆ خاڵ پلەی یەکەمی
کۆمەڵەی شەشەمی گرتووە.
لە دوو یاریی دیکەدا و لە کۆمەڵەی نۆیەم، هەڵبژاردەی
ئیتاڵیا بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە ئیستونیای بردەوە و نەرویج شکستی بە
ئیسرائیل هێنا، نەرویج یەکەم و ئیتاڵیا دووەمی کۆمەڵەکەیان گرتووە.