ئەلبا: مێسی باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێیە

PM:11:38:11/10/2025

180 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەلبا دوپاتیکردەوە بیری بەرشەلۆنە دەکات و مێسی باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێیە.

ئەلبا لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەیئاسیئیسپانی وتی: یەکەم ئەسیست کە بە میسیمدا بەرامبەر ئۆساسۆنا بوو، لەو یارییەشدا سەرکەوتنمان بەدەستهێنا،لەو کاتەوە پێموایە بە باشی لە یەکتر تێگەیشتوین.

ئاماژەی بەوەشکرد، زۆر دڵخۆشە، وە شانازییەکی زۆری پێبەخشی کە لەگەڵ باشترین یاریزانی مێژوودا یاریی کرد، لە نێو یاریگاشدا بە شێوەیەکی نایاب لە یەکتر تێگەیشتن.

ئەلبا سەبارەت بە بریاری وازهێنانی وتیشی: دەزانم لە مانگی ئایاری ڕابردوو گرێبەستەکەم نوێکردەوە، بەڵام زۆر درەنگ بوو، بڕیارێک بوو زۆر بیرم لێکردبووەوە، سێ چوار هەفتە لەمەوبەر ئەو بڕیارەم بە تیپەکە وت و بڕیارێک بوو دوای بیرکردنەوەیەکی زۆر، لە ڕوانگەی جەستەیی و تۆپی پێیەوە، هێشتا هەست دەکەم لە دۆخێکی باشدام، بەڵام بیرم لە هەموو شتێک کردۆتەوە و باوەڕم وایە کە ئەوە ڕاستگۆترین بڕیارە.

دەشڵێت: پڕۆژەی دیکەم لەبەرچاوە، زۆر بیری بەرشەلۆنە دەکەم، لەگەڵ ئەوەشداهەمیشە هەوڵم داوە لەگەڵ میامی هەموو هەوڵێکم بدەم، ئەوەش ئەوەیە کە تا کۆتایی وەرز دەیکەم.