ڤاسکێز: سەرسامبووم بە کریستیانۆ و رامۆس

PM:11:12:11/10/2025

172 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڤاسکێز رایگەیاند سەرسامبوو بە کریستیانۆ و رامۆس و زیدان زۆرترین کاریگەری هەبووە لەسەری.

لوکاس ڤاسکێزی یاریزانی یانەی بایەر لیڤەرکوزن لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کادینا کۆپی دەڵێت: ڕیاڵ مەدرید لوتکەیە، هەر بەراوردکردنێک لەگەڵ یانەیەکی دیکە بێمانا دەبێت، بەڵام ئێستا لە تیپێکی گەورەم و زۆر دڵخۆشم بەم ئاڵانگارییە نوێیە، تۆپی پێ لێرە جیاوازە، بەڵام ماندووبوون و هەوڵدان کلیلە، بیری هاوڕێکانم و ستاف و هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە لە مەدرید کارم لەگەڵدا کردوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەزموونەکەی لە ئەڵمانیا بە باشی بەڕێوەدەچێت، هەروەها بە خێرایی خۆی لەگەڵ کەشوهەوای نوێدا گونجاندووە سەرەڕای جیاوازی خێرایی و ستایلی لا لیگا.

دەشڵێت: ئەوەی لە دۆسیەی نێگریرا ڕوویدا ڕوون ناکرێتەوە، ئێمەش لە ژووری جلگۆڕینی ڕیال مەدرید زۆرجار باسمان دەکرد، کلیپەکانی کەناڵی ڕیال مەدرید کە ڕەخنە لە ناوبژیوانان دەگرن، ڕەنگە کاریگەرییان لەسەر ناوبژیوانان هەبێت، چونکە ئەوان مرۆڤن و خێزانیان هەیە، بەڵام خودی پرسەکە شایەنی گفتوگۆی جدییە.

وتیشی: رەخنەگرتن هەر دەبێت، هەست دەکەم وەرزی ڕابردووم زیادەڕۆیی تێدابووبێت، کاتێک سەرکەوتوو نەبیت یان شتەکان بە ڕێگەی خۆیاندا نەڕۆن، کارێکی قورسە، بەڵام ئەوە بەشێکە لە تۆپی پێ.

ڤاسکێز دەشڵێت: زیدان گرنگترین ڕاهێنەرە لە ژیانی وەرزشیمدا، لەگەڵ ڕاهێنەرە گەورەکانی وەک ئەنچیلۆتی و بینیتێز و لۆپێتیگی کارم کردووە، بەڵام زیدان بەڕاستی تایبەت بوو، پەیوەندیشم لەگەڵیدا تایبەت بوو، هەروەها کریستیانۆ و رامۆس کاریگەری گەورەیان هەبوو لە ژیانی وەرزشیمدا، سەرسامبووم بە شێوازی کارکردنیان.