PM:10:08:11/10/2025
224 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بێلینگهام باسی سود و زیانەکانی سۆشیال میدیا دەکات و
دوپاتیکردەوە کە پشتیوانییەکی زۆری هەیە لە ریاڵ مەدرید.
لە چەند لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی مارکا، جود بێلینگهامی
یاریزانی ریاڵ مەدرید دەڵێت: کاتێک یاریزانێکی گەنج بووم لە یانەی بێرمینگهام، ناوم لە تویتەر دەنووسی و
هەموو ئەو شتانەم دەخوێندەوە کە لەسەرم دەگوترا، سەرەتا کاریگەری
هەبوو لەسەرم، بەڵام
هەر زوو تێگەیشتم تەنانەت کۆمێنتە ئەرێنییەکانیش دەتوانن کاریگەری نەرێنی لەسەر
وێنەی خۆم هەبێت، چونکە دەستم کرد بە هەڵسەنگاندنی خۆم لەسەر بنەمای بۆچوونی
کەسانی دیکە.
دەشڵێت: بەڵام دەبێت بڵێیت سوودی چییە بزانم خەڵک چی لەبارەی
منەوە دەڵێن، بەتایبەت ئەگەر کۆمێنتەکان نەرێنی بن، بۆیە لە خۆمم
پرسی: بۆچی ڕێگە دەدەم شتێکی لەو جۆرە کاریگەری لەسەر تەندروستی دەروونیم هەبێت؟.
بێلینگهام وتیشی: سۆشیال میدیا لایەنێکی ئەرێنی هەیە بۆ
وەرزشوانان، بەو پێیەی ڕێگەیان پێدەدات پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ هاندەران بکەن و
هەستەکانیان بە ڕاستگۆیانە دەرببڕن، دوور لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانی و چاوپێکەوتنە
تەقلیدییەکان، کاتێک ڕاستگۆ بیت، دەرفەتێک دەدەیت بە بینەر بۆ ئەوەی لە نزیکەوە
بتناسن، ئەمەش پەیوەندی نێوان تۆ و ئەوان بەهێزتر دەکات، بەڵام وەک پێشتر وتم لایەنی
خراپیشی هەیە.
وتیشی: لە ڕیال
مەدرید سیستەمێکی پاڵپشتی و پشتیوانی نایابم هەیە، ڕاهێنەر و هاوڕێی تیپ و ستاف، دەتوانم
قسەیان لەگەڵ بکەم ئەگەر هەستم بە ناڕەحەتی یان دڵەڕاوکێ کرد، هەر کەسێک لەو
یانەیە دەتوانیت متمانەی پێ بکەیت و کێشەکانی لەگەڵدا بەش بکەیت.