PM:09:03:11/10/2025
92 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کۆمان رایگەیاند ئەرکیان قورسە و دەبێت زیاتر کار لەسەر
لایەنی تاکتیکی و تەکنینی بکەن.
پێش رووبەرووبوونەوەی فینلاندا، رۆناڵد کومانی راهێنەری
هۆڵەندا وتی: تیپێکی نایاب
هەیە کە دەبێت رووبەروویان ببینەوە، دڵنیام ئەرکمان ئاسان نابێت بەرامبەر فینلاندا.
وتیشی: دەبێت بەردەوامبین لەو ئاستەی یاریی رابردوو
ئەنجامماندا، لەم یارییەشدا کارمان لەسەر هەندێک لایەنی تەکنیکی و تاکتیکی کردووە
بۆ بەرزبوونەوەی زیاتری توانای هەڵبژاردەکە.
دەشڵێت: تیپەکە بە ئاستی تاک و بە کۆمەڵ نایابە، بەڵام
دەمانەوێت زیاتر کار لەسەر لایەنی تاکتیکی بکەین، بەڵام پێویستمان بە کاتی زیاترە
بۆ هەموو وردەکارییەکان.
دوپاتیشیکردەوە، دیپای یاریزانێکی نایابە و ئەزموونی
زۆرە، گاکپۆش لێهاتووییەکی زۆری هەیە بۆ یارمەتیدانمان، یاریزانەکانی بەرگری و
ناوەراستیش بێوێنەن.