PM:07:20:11/10/2025
84 جار خوێندراوەتەوە
+
-
برۆنۆ هیچ نیازێکی نییە لە هاوینی داهاتوودا مان یونایتد بەجێبهێڵێت و ڕووبکاتە سعودییە بۆ یارییکردن.
یانەکانی وڵاتی سعودییە ئامانجیانە بەردەوابن لە گواستنەوەی ئەستێرەکانی ئەوروپا بۆ ریزەکانیان و یەکێک لەو یاریزانانەش ئارەزووی کڕینی دەکەن برۆنۆ فێرناندێزە لە یونایتد.
لە نوێترین پێشهاتدا دەیلی ئێکس پرێس بڵاویکردووەتەوە کە برۆنۆ بڕیاریداوە لە مانچستەر یونایتد بمێنێتەوە و بە گرێبەستی سعودییەکان رازی نەبێت.
سەرچاوەکە جەختی لەوەکردوەتەوە کە ئامانجی ناوەراستکارەکە نووسینەوەی مێژووە لە شەیتانە سوورەکان.
لەلایەکیتریشەوە بەرپرسانی یونایتد پێشوازی لەم بڕیارەی برۆنۆ فێرناندێز دەکەن چونکە لە ئێستادا یەکێکە لە یاریزانە کاریگەرەکانی یانەکەیان.
ئەستێرە پورتوگالییەکە لەگەڵ یانە ئینگلزییەکە بەشداری 298 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 100 گۆڵ و 86 ئەسیست تۆماربکات.