یانەیەکی ئینگلتەرا یەڵدز دەگوازێتەوە

PM:06:39:11/10/2025

144 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئارسناڵ ئامادەیە 50 ملیۆن یۆرۆ و گابرێل خیسیۆس پیشکەشی یۆڤانتۆس بکات لە بەرامبەر پێدانی یەڵدز.

لەسەرداوای میکێل ئارتێتا بەرپرسانی ئارسناڵ ئامانجیانە یاریزانێکی لاو بۆ هیڵی پیشەوە بگوازنەوە ریزەکانیان.

پێگەی تیم تۆک بڵاویکردووەتەوە گەنەرز ئامانجیانە کینان یەڵدز بگوازنەوە ریزەکانیان.

سەرچاوەکە جەختی لەوەکردووەتەوە کە ئارسناڵ ئامادەن لە پێناو گواستنەوەی ئەو یاریزانە 50 ملیۆن یۆرۆ و گابرێل خیسیۆس پێشکەشی یۆڤانتۆس بکەن.

بەهۆی ئەوەی یەڵدز یەکێکە لە یاریزانە کاریگەرەکانی یۆڤانتۆس هەربۆیە ئەرکی ئارسناڵ لە کڕینی ئاسان نابێت چونکە بەرپرسانی خانمە پیرەکە بە ئاسانی دەستبەرداری نابن.

ئەستێرە تورکییەکە لەگەڵ یانە ئیتاڵییەکە بەشداری 92 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 18 گۆڵ و 15 ئەسیست تۆماربکات و بەگشتیش ئاستێکی بەرزی پیشکەشکردووە.