PM:05:58:11/10/2025
228 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پشووە
نێودەڵەتییەکان لەبەرژەوەندی ریاڵ مەدریدە و لە ئێستادا ئەلۆنسۆ سەرقاڵی
بەهێزکردنەوەی هیڵی ناوەندە.
هێڵی ناوەڕاستی
ریاڵ مەدرید لە چەند یاریی رابردوودا بەهۆی پێکانی یاریزانەکانیەوە ببوو خاڵی
لاوازی مێرێنگی بەڵام ئێستا ئەلۆنسۆ سەرقاڵی چارەسەرکردنی لاوازییەکانی ئەو
هێڵەیە.
رۆژنامەی ئاس
راپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە یاریزانەکانی هێڵی ناوەراستی ریاڵ
مەدرید بۆ ماوەی دوو هەفتەی داهاتوو پشوویەکی باشیان دەبێت، چونکە چوامینی و بێلینگهام
و ڤاڵڤێردی لە ڤاڵدێبیباس دەمێننەوە بۆ ئەوەی لە ژێر دەستی چابی ئەلۆنسۆ مەشق و ڕاهێنان
بکەن، لەبەرئەوەی بەشداری یاریی هەڵبژاردەکەیان ناکەن.
سەرچاوەکە
ئەوەی ئاشکراکردووە ئەلۆنسۆ ئەم ماوەیە بەکاردەهێنێت بۆ داڕشتنی پلانێکی تایبەتی جەستەیی
و تەکنیکی بۆ ئامادەکردنی هێڵی ناوەڕاست بۆ زنجیرەیەک یاری گەورە، ئەوانیش بەرامبەر
خیتافی لە 19ی تشرینی یەکەم و، یۆڤانتۆس لە 22ی تشرینی یەکەم، پاشان کلاسیکۆ بەرامبەر
بەرشەلۆنە لە 26ی هەمان مانگ، پێش ئەوەی گەشتەکەی بۆ ئەنفێڵد بکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی
لیڤەرپوول لە مانگی نۆڤەمبەری داهاتوودا.