PM:05:14:11/10/2025
192 جار خوێندراوەتەوە
+
-
دۆرتمۆند دەیانەوێت بۆ چەندین ساڵیتر پارێزگاری لە
تواناکانی جۆب بێلینگهام بکەن.
پاش ئەوەی لەماوەکانی رابردوودا کێشە کەوتە نێوان
خێزانەکەی جۆب بێلینگهام و بەرپرسانی و راهێنەری دۆرتمۆند لەسەر پێگەی ئەو
یاریزانە لەناو یاریگادا، بەڵام پاش تێپەڕبوونی کات ئاسەواری ئەو ناکۆکییە کەمتر
بوویەوە.
رۆژنامەی بێڵد بڵاویکردووەتەوە کە بروسیا دۆرتمۆند
ئامانجیان بۆ ماوەی چەندین ساڵیتر پارێزگاری لە تواناکانی ئەو یاریزانە بکەن.
سەرچاوەکە جەختی لەوەکردووەتەوە کە ئامانجی یانە
ئەڵمانییەکە ئەوەیە پاش ئەوەی جۆب بێلینگهام توانی سەرنجی یانە گەورەکانی جیهان
بۆخۆی بەدەست بهێنێت و بەهەمان شێوەی براکەی ئامادەن بە بڕە پارەیەکی باش
دەستبەرداری ببن.
گرێبەستی بێلینگهام لەگەڵ دۆرتمۆند لە حوزەیرانی ساڵی
2030 کۆتایی پێدێت و بۆ ئەوەی بە ئۆفەری هەر تیپێکیتر رازی ببێت سەرەتا پێویستە
رەزامەندی بەرپرسانی یانەکەی بەدەست بهێنێت.
ئەستێرە ئینگلزییەکە لەگەڵ یانە ئەڵمانییەکە بەشداری 13
یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی یەک گۆڵ و یەک ئەسیست تۆماربکات.