PM:04:23:11/10/2025
180 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ریاڵ مەدرید وای دەبینن وارتن دەتوانێت پاش دووساڵ ببێتە
جێگرەوەی راستەقینەی کروس.
یانەی ریاڵ مەدرید گواستنەوەی یاریزانێکی هێڵی ناوەند لە
پێشینەی کارەکانیانە لە هاوینی داهاتوودا هەربۆیە لە ئێستاوە چەندین ئامانجیان دیارییکردووە.
رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە بەرپرسانی مێرێنگی پاش
هەڵسەنگاندنێکی ورد بۆ ئادەم وارتن بڕیاریانداوە لە هاوینی داهاتوودا ئۆفەری فەرمی
بۆ گواستنەوەی پێشکەش بکەن.
سەرچاوەکە جەختی لەوەکردووەتەوە کە ریاڵ مەدرید بڕوایان
وایە ئادەم وارتن پاش دووساڵ دەتوانێت ببێتە جێگرەوەی تۆنی کروس و ئەو کەلێنەی لە
نەبوونی ئەو ناوەراستکارەدا دروست بووە پڕی بکاتەوە.
گرێبەستی ئەو یاریزانە 21 ساڵانە لەگەڵ کریستاڵ پاڵاس لە
حوزەیرانی ساڵی 2029 کۆتایی پێدێت و بەم شێوەیەش بەبێ رەزامەندی یانەکەی ناتوانێت
گرێبەست لەگەڵ هیچ تیپێکدا واژۆ بکات.
ئادەم وارتن لەگەڵ یانە ئینگلزییەکە بەشداری 53 یاریی
کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی شەش گۆڵ بۆ هاوڕێکانی دروست بکات.