PM:01:45:11/10/2025
136 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئینتەر میامی هەوڵی گواستنەوەی نەیمار
دەدات تا سیانە مەترسیدارەکەی بەرشەلۆنە دروستبکاتەوە.
پێگەی دەیلی مەیل سپۆرت بڵاویکردەوە،
بەرپرسانی یانەی ئینتەر میامی ئەمریکی دەیانەوێت لە کۆتایی ئەم وەرزەدا گرێبەست
لەگەڵ نەیمار دا سیلڤای ئەستێرەی بەرازیلی ئیمزابکەن.
پێگەکە ئاماژەی بەوەداوە، ئامانجی یانە
ئەمریکیەکە دروستکردنەوەی یەکێک لە هێڵی هێرشبەریە ئاگرینەکانی مێژووی بەرشەلۆنەیە
لە یانەکەی خۆیان کە ئەویش لیۆنێل مێسی و لویس سوارێز و نەیمار دا سیلڤان.
نوسیویەتی، لە نزیکترین کاتدا، کارگێڕی
ئینتەر میامی هەنگاوەکانیان بەمەبەستی گواستنەوەی نەیمار دەست پێدەکەن لە کاتێکدا
کەسە نزیکەکانی یاریزانە بەرازیلیەکەش ئەو بابەتە بەدوور نازانن کەڕوبدات.
لە کۆتاییشدا دڵنیاییداوە لەوەی کە نەیمار
بە هیچ شێوەیەک ئۆفەری ئینتەر میامی رەتناکاتەوە چونکە دڵخۆش دەبێت بەوەی کە
جارێکیتر لەگەڵ مێسی و سوارێز پێکەوە لە یانەیەکدا یاریی بکەن.
خ . ک