PM:01:04:11/10/2025
184 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پیکێ دوپاتیکردەوە نەیمار شایستەی باڵۆن
دۆر بووە و بە رۆیشتنی لە یانەکەیان دڵتەنگ بووە.
جیرارد پیکێی بەرگریکاری پێشووی یانەی
بەرشەلۆنە لە چاوپێکەوتنێکیدا رایگەیاند، نەیمار دا سیلڤای ئەستێرەی پێشووی
بەرازیل هاوڕێیەکی زۆری نزیکی بووە.
پیکێ دەڵێت، نەیمار یەکێکە لە باشترین
یاریزانەکان کە یاریی لەگەڵدا کردووە چونکە خاوەنی بەهرەیەکی زۆر بووە و کاریگەری
زۆر گەورەی هەبووە لەسەر ئەنجامەکانی یانەکەیان.
پیکێ دڵنییایدا لەوەی کە ئەستێرە
بەرازیلیەکە شایستەی ئەوە بوو کە خەڵاتێکی باڵۆن دۆر بەدەستبهێنێت بەڵام لە کام
ساڵەدا بووە ئەوەیان نازانێت، بە رۆیشتنی بۆ پاریس سان جێرمان ئەو خەڵاتە
دوورکەوتەوە لێی.
دەشڵێت، رۆیشتنی نەیمار بۆ پاریس سان
جێرمان زۆر ئازاری دام چونکە بەردەوام کەسێکی نزیکبوو لە منەوە، ئەگەری هەیە خۆی
وەک سێبەرێکی لیۆنێل مێسی بینیبێت.
پیکێ دوپاتیکردەوە کە هەوڵێکی زۆریاندا
ئەو یاریزانە رازیبکەن لە یانەکەیان بمێنێتەوە بەڵام ئەو پێشتر بڕیاری رۆیشتنی
دابوو، یاریزانێکی گەورەی تۆپی پێیە ئەگەر هیچ خەڵاتێکیش بەدەستنەهێنێت.
خ . ک