سکالۆنی: من بڕیارمدا مێسی بەشداری یارییەکە نەکات

PM:12:12:11/10/2025

184 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سکالۆنی رایگەیاند بڕیاریداوە بەشداری بە مێسی نەکات لەپێناو بینینی ئاستی هێرشبەرەکانی تر.

لیۆنێل سکالۆنی راهێنەری هەڵبژاردەی دوای ئەوەی لە یارییەکی دۆستانەدا بردنەوەیان بەسەر ڤەنزوێلا بەدەستهێنا رایگەیاند، لە تایمی یەکەمدا زۆر باش بوون و دەیانتوانی گۆڵی دووەمیش تۆماربکەن.

لەسەر بەشداری نەکردنی لیۆنێل مێسی لەو یارییەدا، سکالۆنی دەڵێت، بە دڵنیاییەوە من ئەو کەسە بووم کە بڕیارمدا مێسی لەو یارییەدا بەشداری نەکات تا هێرشبەری وەک لاوتارۆ مارتینێز و جولیان ئەلڤارێز ببینم کە بزانم لە چ ئاستێکدان.

دەشڵێت، ئەم جۆرە یاریی و تاقیکردنەوانە بۆ ئێمە زۆر گرنگن و ئەوەمان بۆ دەردەخات کە هەموو رکابەرەکانمان سەختن و نابێت هیچ یارییەک بە ئاسان سەیر بکەین.

سکالۆنی وتی، راستە بردنەوەمان بەدەستهێنا بەڵام ئەنجامەکە شتێکی گرنگ نەبوو بۆ ئێمە، تەنها ئامانجمان ئەوە بوو کە بزانین بارودۆخی هەڵبژاردەکەمان و هەندێک یاریزانان چۆنە.

وتیشی، بە دڵنیاییەوە لە یاریی داهاتوومان بەرامبەر پۆرتۆریکۆ سەرجەم ئەو یاریزانە نوێیانەی کە پەیوەندیان بە هەڵبژاردەکەمانەوە کردووە بەشداری دەکەن و هیوادارم ئەو هەلە بقۆزنەوە و باشترینی خۆیان پێشکەش بکەن.

خ . ک