باسکەی ئەوروپا.. بەرشەلۆنە بردنەوەی بەسەر ڤالانسیا بەدەستهێنا

AM:10:24:11/10/2025

100 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە باسکەی ئەوروپا بەرشەلۆنە بردنەوەی بەسەر ڤالانسیا بەدەستهێنا و بایرن میونشن بە کاوناس دۆڕا.

لە یارییەکانی خولی باسکەی ئەوروپا، یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی ڤالانسیای هاونیشتمانی کرد.

یارییەکە لە سەرەتاوە کێبڕکێیەکی بەهێزی بەخۆوە بینی و یاریزانانی هەردوولا ئاستێکی نایابیان پێشکەش کرد، سەرەنجام بەرشەلۆنە بە جیاوازی شەش خاڵ و بە ئەنجامی 108 بە 102 خاڵ یارییەکەی بردەوە.

لە یارییەکانی تریشدا، یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی رووبەڕووی زالگریس کاوناسی لیتوانی بووە و بە ئەنجامی 70 بە 98 خاڵ یارییەکەی پێدۆڕاند، زڤیزداش بردنەوەی بەسەر فەنارباخچە بەدەستهێنا.

دوای ئەو ئەنجامانە، زالگرێس کاوناس چووە پێشەنگی ریزبەندی خولەکە، بەرشەلۆنەش لە پلەی نۆیەمی ریزبەندیدایە، بایرن میونشنیش دابەزی بۆ پلەی 18ی ریزبەندی.

خ . ک