یاریی دۆستانە.. ئەرجەنتین لە ڤەنزوێلای بردەوە

AM:08:54:11/10/2025

112 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە یارییەکی دۆستانەدا ئەرجەنتین بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە ڤەنزوێلای بردەوە و ئەمریکا و ئیکوادۆر یەکسانبوون.

لە درێژەی یاریی دۆستانەی پشووە نێودەوڵەتیییەکاندا، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بە بێ بەشداریکردنی لیۆنێل مێسی بەرامبەر ڤەنزوێلا یارییکرد.

لە تایمی یەکەمدا، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین باشتر بینران و لە خولەکی 31 گۆڵێکیان لە رێگەی جیۆڤانی لو سێلسۆوە تۆمارکرد.

لە تایمی دووەمدا، یاریزانانی هەردوولا چەند هێرشێکیان کردە سەر گۆڵی یەکتر بەڵام سەرجەمیان بێسوود بوون و سەرەنجام یارییەکە بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە سوودی تانگۆ کۆتاییهات.

بڕیارە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە دووەم یاریی دۆستانەدا و لە سێشەممەی داهاتوودا رووبەڕووی هەڵبژاردەی پۆرتۆریکۆ ببێتەوە.

لە یارییەکانی تریشدا، هەردوو هەڵبژاردەی ئەمریکا و ئیکوادۆر رووبەڕووی یەکبونەوە و بە گۆڵێک یەکسانبوون، ئوستراڵیاش بردنەوەی بەسەر کەنەدا بەدەستهێنا.

خ . ک