ریاڵ مەدرید ڤینی شۆک دەکات

PM:09:45:10/10/2025

408 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ریاڵ مەدرید دەیەوێت ڤینی بفرۆشێت و 250 ملیۆن یۆرۆی لە گرێبەستەکە دەستبکەوێت.

بە گوێرەی زانیارییەکانی کادینا سێر، یانەی ریاڵ مەدرید نیگەرانییەکانی سەبارت بە داهاتووی ڤینیسیۆس جونیۆری ئەستێرەی بەرازیلی زیادی کردووە و ئامادەیە دەستبەرداری ببێت.

لە نوێترین پێشهاتدا ئاشکرابووە، مێرەنگێ ئامادەیە ئەستێرە بەرازیلییەکە بەرامبەر بڕی 250 ملیۆن یۆرۆ بفرۆشێت، بەمەش دەتوانن خەونی گواستنەوەی ئێرلینگ هالاند بەدیبهێنن.

کادینا سێر باسی لەوەکردووە، فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەکە خەون بەوەوە دەبینێت هالاند و مباپێ لە یەک یانەدا کۆبکاتەوە، لە ئەگەری فرۆشتنی ڤینیسیۆس بەدیهێنانی ئەو خەونە نزیکتر دەبێتەوە، بە شێوەیەک مباپێ لە باڵی چەپ و هالاند لە شوێنی ئێستای ئەستێرە فەرەنسییەکە یارییبکات.

سەرچاوەکان دوپاتیانکردووەتەوە، یانەکانی سعودیە بەتایبەتی هیلال بە هێزێکی دارایی زۆرەوە دەوری ڤینیان داوە، سەرەڕای مەرجی ئازادکردنی ڤینیسیۆس بە بڕی یەک ملیار یۆرۆ، مەدرید دەتوانێت پێشنیاری 250 ملیۆن یۆرۆ قبوڵ بکات، ئەمەش بڕێکی خەیاڵییە و یەکێکە لە گرانترین گواستنەوەکانی تۆپی پێ.