AM:09:31:13/05/2025
160 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی رۆما سینەر و دی مینۆر و هورکاز
گەیشتنە قۆناغی 16 و پێریتینی ماڵئاواییکرد.
لە یارییەکانی قۆناغی سێیەمی جامی رۆما بۆ
تێنسی سەرزەوی، یانیک سینەری ئیتاڵی بەرامبەر گاسپەر دی یۆنگی هۆڵەندیس یاریکرد.
سینەر لە سەرەتای یارییەکەوە بە ئاستێکی
نایابەوە دەستیپێکرد و سەرەنجام توانی دوای یەک کاتژمێر و 25 خولەک بە دوو کۆمەڵەی
بێبەرامبەر یارییەکە بباتەوە، خاڵی کۆمەڵەکانیش، شەش بە چوار، شەش بە دوو گێم
بوون.
لە هەمان قۆناغ، ئەلێکس دی مینۆری
ئوستراڵی رووبەڕووی هوگۆ دێلینی کازاخستانی بووەوە و بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی
بێبەرامبەر بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا.
هەریەکە لە ماتیۆ پێرتینیی و مارکۆس گیرۆن
لە یارییەکانیان بەرامبەر کاسپەر روود و هۆبێرت هورکاز تووشی شکستهاتن.
دوای ئەو ئەنجامانە، سینەر و دی مینۆر و
هورکاز و کاسپەر روود گەیشتنیان بە قۆناغی 16ی پاڵەوانێتییەکە مسۆگەر کرد،
پێریتینی و دی یۆنگ و دێلین و گیرۆن ماڵئاواییانکرد.
خ . ک