PM:09:12:08/05/2025
288 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پیکێ دوپاتیکردەوە
پاریس پاڵێوراوی سەرەکییە بۆ بردنەوەی نازناوی چامپیۆنز لیگ و ئینریکی پیشانیداوە
کە راهێنەرێکی گەورەیە.
جیرارد پیکێ ئەستێرەی
پێشووی یانەی بەرشەلۆنە لە لێدوانەکانی بۆ تۆڕی رێلێڤۆی ئیسپانی دەڵێت: پاریس
سان جێرمان و لویس ئێنریکی نموونەیەکی ڕوونن بۆ گرنگی ڕاهێنەرەکە لە تۆپی پێی
مۆدێرن.
وتیشی: زۆرێک لە
یاریزانە گەورەکان هەن، بەڵام گرنگترین شت ئەوەیە کە سەرکردەیەک هەبێت کە باوەڕی
بە بیرۆکەکانی هەبێت و بتوانێت یاریزانەکانی بەو ڕێگایە ڕازی بکات کە پێویستە
پەیڕەوی لێبکەن، بەبێ گوێدانە ناوبانگەکەیان، بەمەرجێک پابەندبن بەو کارەی تیپەکە
دەیکات و بەهرەکانیان بخەنە خزمەتی گروپەکەوە.
باسی لەوەشکرد، ئەمە
نمونەیەکی گەورەیە کە پاریس سان جێرمان لەم وەرزەدا دەیخاتە ڕوو، یانەکە ساڵانێکی
زۆرە هەوڵی بەدەستهێنانی نازناوی چامپیۆنزلیگ دەدات و بڕە پارەیەکی زۆر وەبەرهێنان
دەکات.
دەشڵێت: لویس ئینریکی
هاتە ناو یاریگا و بە ڕوونی ڕایگەیاند کە یاریزانی پابەندی دەوێت، کە ئامادەبن وەک
تیپێک شەڕ بکەن، ئەو نیشانی داوە کە ڕاهێنەرێکی گەورەیە، لە ئێستادا پاریس
سانجێرمان پاڵێوراوی سەرەکییە بۆ بردنەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگ.