چارەنووسی ئەلۆنسۆ دیاری دەکرێت

PM:06:55:22/02/2025

188 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەلۆنسۆ لەگەڵ بەرپرسانی لیڤەرکوزن کۆدەبێتەوە سەبارەت بە دیاریکردنی چارەنووسی لەو یانەیە.

مانگی داهاتوو چابی ئەلۆنسۆ و بایەر لیڤەرکوزن کۆدەبنەوە و راهێنەرە ئیسپانییەکە بۆ بڕیاردان لەبارەی چارەنووسی خۆی چاوەڕێی ئەو کۆبوونەوەیە دەکات.

رۆژنامەی مارکا ئاشکرایکردووە، هاوینی رابردوو بایرن میونشن و لیڤەرپوول دەیانویست ئەلۆنسۆ بکەنە راهێنەری یانەکەیان، بەڵام هەردوو یانەکەی رەتکردەوەتەوە و مانەوەی لە لیڤەرکوزن هەڵبژارد.

ئەلۆنسۆ لە ساڵی 2022 ئەرکی راهێنەرایەتی لیڤەرکوزنی گرتە ئەستۆ، تاوەکو ئێستا هیچ گرێبەستێکی لەلایەن ریاڵ مەدریدەوە پێشکەش نەکراوە بۆ ئەوەی شوێنی کارلۆ ئەنچیلۆتی بگرێتەوە لە کاتێکدا وەک راهێنەری داهاتوی مێرێنگی باس دەکرێت.

گرێبەستی ناوبروا لەگەڵ یانە ئەڵمانییەکە لە هاوینی ساڵی 2026 کۆتایی پێدێت و ئامانجی ئەم کۆبوونەوەیە بۆ دیاریکردنی چارەنووسی راهێنەرەکەیە.

ئەلۆنسۆ وەکو راهێنەری لیڤەرکوزن لە 125 یاری 83 بردنەوە و 28 یەکسان و 14 شکستی بەدەستهێناوە و نازناوەکانی خولی ئەڵمانیا و جامی ئەڵمانیا و جامی سوپەری بۆ ئەو یانەیە بەدەستهێناوە