PM:05:45:22/02/2025
96 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە
خولی ئینگلتەرا مانچستەر یونایتد دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا و بە دوو گۆڵ لەگەڵ
ئیڤەرتۆن یەکسانبوو.
لە
یارییەکانی هەفتەی 26ی خولی ئینگلتەرا و لە یارییەکی بەهێزدا ئیڤەرتۆن لە یاریگای
گۆدیسۆن پارک میوانداری لە یانەی مانچستەر یونایتد کرد.
لە
تایمی یەکەمدا و خاوەن ماڵ باشتر بینراو و لە خولەکی 19 بێتۆ گۆڵی یەکەمی
تۆمارکرد.
یاری
بەردەوامبوو تاوەکوو خولەکی 33 دووبارە ئیڤەرتۆن گەرایەوە بۆ سەر گۆڵی ئۆنانا و دووەم
گۆڵیان لە ڕێگەی دۆکۆری تۆمارکرد.
سەرئەنجام
نیوەی یەکەم بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لەبەرژەوەندی ئیڤەرتۆن کۆتایی هات.
لە
نیوەی دووەمدا کوڕانی ئامۆریم بە ئومێدی گەرانەوەی ئەنجامی یارییەکە دەستیان بە
یارییەکە کردەوە و لە خولەکی 72 برۆنۆ فێرنادێز گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد.
پاشان و
لە خولەکی 80 ئۆگارتی توانی گۆڵی یەکسانبوونی تیپی میوان تۆماربکات.
سەرئەنجام
یارییەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵ بۆ هەرلایەک کۆتایی هات و مانیو کۆی خاڵەکەیاند
گەیاندە 30 خاڵ و لە پلەی 16 دێت و ئیڤەرتۆنیش بە 31 خاڵ لە 12 دێت.