PM:04:58:22/02/2025
76 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کۆمپانی رایگەیاند لە خولی یانە پاڵەوانەکان بەرامبەر
یانەیەکی بەهێز یاریی ئەنجام دەدەن بەڵام ئامادەن بۆ ئەو ڕووبەڕووبونەوەیە.
ڤیستن کۆمپانی راهێنەری یانەی بایرن میونشن پێش
ڕووبەڕووبونەوەی فرانکفۆرت وتی دەمانەوێت سێ خاڵی ئەم یارییە ببەینەوە لە پلەی
یەکەمی خولەکەدا خۆمان جێگیرتر بکەین.
وتیشی بەردەوام هەوڵ دەدات و لە دانانی پێکهاتە و گۆرانکارییەکان
کەمترین هەڵە بکات چونکە هەموو ساتەکانی یاری گرنگی خۆی هەیە.
سەبارەت بە ئەنجامی تیروپشکی خولی یانە پاڵەوانەکانی
ئاماژەی بەوەکرد ڕووبەڕوی یانەیەکی زۆرباش دەبینەوە کە خاوەنی یاریزانی باش و راهێنەری
نایابن بەڵام ئامادەین و دەتوانین براوەبین.
راهێنەرە بەلجیکییەکە ئەوەی ئاشکراکرد کاتێک لە ماوەیەکی
کەمدا زۆرترین یاری ئەنجام دەدەیت تەنها ئەوە گرنگە بردنەوە بەدەستبهێنین و
ناتوانین گرنگی بە یاری جوانیش بدەین.
لە کۆتاییدا وتی مولەر و سەرجەم یاریزانەکانیتر گرنگن بۆ
ئێمە و بەردەوام هەوڵ دەدەم سوود لەسەرجەم یاریزانەکانم وەربگرم بۆئەوەی تیپێکی
باشمان هەبێت.