PM:04:19:22/02/2025
200 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کیمیچ خۆی پێشکەشی ریاڵ مەدرید کردووە بەڵام یانەی شاهانە گواستنەوەی
رەتکردووەتەوە.
جۆشوا کیمیچی ئەڵمانی گرێبەستەکەی لە کۆتایی ئەم وەرزەدا لەگەڵ یانەی بایرن
میونشن کۆتاییدێت و تا ئەم ساتەش نەگەیشتووەتە رێککەوتن لەگەڵیاندا بەمەبەستی
نوێکردنەوەی.
لە ماوەی چەند مانگی رابردووشدا، ناوی کیمیچ بە چەندین یانەی گەورەی
ئەوروپاوە بەستراوە کە گرنگترینیان ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە و مانچستەر سیتی و
لیڤەرپوڵ بوون.
رۆژنامەی مارکا ئاشکرایکردووە، ئەستێرە ئەڵمانییەکە خەون دەبینێت بە پۆشینی
درێسی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی و ئامانجی ئەوەیە پەیوەندی بەو یانەیەوە بکات.
بیڵد دوپاتیکردووەوە، کیمیچ لە ماوەی رابردوودا خۆی پێشکەشی ریاڵ مەدرید
کردووە کە گرێبەستی لەگەڵدا بکەن تا وەرزی داهاتوو یارییان بۆ بکات بەڵام یانەی
شاهانە گواستنەوەی ئەو یاریزانەی رەتکردووەتەوە.
لەلایەکی ترەوە، رۆژنامەی بێڵد رایگەیاندووە، بەرپرسانی ریاڵ مەدرید چیتر
بیر لە گواستنەوەی کیمیچ ناکەنەوە و دەیانەوێت بە پەلکێش کردنی مارتن زوبیمێندی
هێڵی ناوەڕاستی یانەکەیان بەهێز بکەن.
خ . ک