ئاراوخۆ لەلایەن یانەیەکی ئینگلتەراوە داواکراوە

PM:03:46:22/02/2025

140 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مانچستەر یونایتد ئامادەیە لە هاوینی داهاتوودا گرێبەستێکی 100 ملیۆن یۆرۆی پێشکەشی بەرشەلۆنە بکات لە پێناو کڕینی ئاراوخۆ.

پاش ئەوەی رۆناڵد ئاراوخۆ لە پێکان گەرایەوە بەڵام بەهۆی ئاست بەرزی ئینیگۆ مارتینیز و کوبارسی وەک یاریزانی سەرەکی مامەڵەی لەگەڵدا ناکرێت، ئەگەر زۆرە ئەو یاریزانە لە هاوینی داهاتوودا بیرلە رۆشتن بکاتەوە.

رۆژنامەی فیچاجێس بڵاویکردووەتەوە بەرپرسانی یانەی مانچستەر یونایتد ئامادەن گرێبەست پێشکەشی ئەم ئەستێرە ئۆرۆگواییە بکەن و لە هاوینی داهاتوودا بیگوازنەوە یاریگای ئۆڵترافۆرد.

سەرچاوەکە بڵاویکردووەتەوە یانە ئینگلیزییەکە ئامادەیە زیاتر لە 100 یۆرۆ لە گواستنەوەی ئاراوخۆ خەرج بکات و ئەم نرخە زۆرەش ئەگەر زۆرە کارگێری بلەوگرانا رازی بکات بە فرۆشتنی.

رۆناڵد ئاراوخۆ لەگەڵ تیپی یەکەمی بەرشەلۆنە بەشداری 158 یاری کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی نۆ گۆڵ و شەش ئەسیست تۆماربکات و ئاستێکی باش پێشکەش بکات.



چ،س