ئەتلەتیکۆ مەدرید یاریزانێکی بەرشەلۆنەی دەوێت

PM:02:32:22/02/2025

164 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەتلەتیکۆ مەدرید ڕکابەری یانەکانی خولی ئینگلتەرا دەکات و دەیانەوێت فێرمین لۆپێز بگوازنەوە.

درەوشانەوەی ئاستی لۆپێزی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە وای لە کۆمەڵێک یانەی گەورە کردووە ڕکابەری گواستنەوەی بکەن لە ناویاندا یانە گەورەکانی ئینگلتەرا و لە ئێستایشدا لە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید داواکراوە.

ئێل ناسیۆناڵ بڵاویکردووەتەوە بەرپرسانی رۆس بلانکۆس ئامادەن لە هاوینی داهاتوودا گفتوگۆ لەگەڵ بلەوگرانا دەست پێبکەن سەبارەت بە کڕینی ئەو یاریزانە.

گرێبەستی فێرمین لۆپێز لەگەڵ بارسا لە هاوینی ساڵی 2029 کۆتایی پێدێت و یانەکەش بە ئاسانی دەستبەرداری نابێت، چونکە یەکێکە لە باشترین ئەو یاریزانانەی وەک جێگرەوە مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت و ئاستێکی زۆر باش پێشکەش دەکات.

ئەستێرە ئیسپانییەکە لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە بەشداری 67 یاری کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 16 گۆڵ و شەش ئەسیست تۆماربکات.



چ،س