بایرن و نیوکاسل و سعودییەکان گرنگی بە گواستنەوەی هاکان دەدەن

PM:01:58:22/02/2025

96 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بایرن و نیوکاسل و سعودییەکان گرنگی بە گواستنەوەی هاکان دەدەن و دەیانەوێت پەلکێشی بکەن.

هاکان چالهانۆگلوی تورکی و ئەستێرەی ئینتەر میلان لەو کاتەوەی پەیوەندی بە یانە ئیتاڵیەکەوە کردووە بە باشترین ئاستیەوە دەرکەوتووە و یەکێکە لە پێگە سەرەکییەکانی ئەو یانەیە.

رۆژنامەی لاگازێتا دیللۆ سپۆرت ئاشكرایکردووە، یانەکانی بایرنی میونشنی ئەڵمانی و نیوکاسل یونایتدی ئینگلیزی و یانە سعودییەکانیش چاودێری یاریزانە تورکییەکە دەکەن.

لاگازێتا دوپاتیکردووەتەوە، بەرپرسانی یانەی نیوکاسل یونایتد گفتوگۆیان لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانی ئەو یاریزانە کردووە و بایرن میونشنیش لە نزیکەوە چاودێریان کردووە.

جگە لەوەش سندوقی وەبەرهێنانی سعودی دەیانەوێت هاکان بۆ وەرزی داهاتوو بگوازنەوە یەکێک لە یانە بەهێزەکانی وڵاتەکەیان و مووچەیەکی ساڵانەی زۆریشیان بۆ دابینکردووە.

لاگازێتا دڵنیاییداوە لەوەی کە گواستنەوەی هاکان چالهانۆگلو کارێکی زۆر ئەستەمە چونکە ئینتەر نیازی فرۆشتنی نییە و سیمیۆنی ئینزاگیش بە پێگەی سەرەکی هێڵی ناوەڕاستی یانەکەی دادەنێت.

خ . ک