مولەر: هەمووتان لیڤەرکوزن بە پاڵێوراو بزانن

PM:12:25:22/02/2025

132 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مولەر رایگەیاند هەمووان لیڤەرکوزن بە پاڵێوراو دەزانن بەڵام ئامادەن بۆ گەیشتن بە قۆناغی داهاتوو.

تۆماس مولەری هێرشبەری بایرن میونشن دوای راکیشانی تیروپشکی چامپیۆنز لیگ لە لێدوانێکیدا باسی لە بەهێزی یارییەکان کرد و نەیشاردەوە کە بەرامبەر یانەیەکی نایاب یاریدەکەن.

مولەر وەک ساڵانی رابردوو لە لێدوانە گاڵتەجارییەکانی بەردەوامە و رایگەیاند، هەمووان بایەر لیڤەرکوزن بە پاڵێوراوێکی بەهێز دادەنێن بۆ گەیشتن بە قۆناغی چارەکی کۆتایی.

مولەر دەڵێت، ئەوە تەنها بۆچوونی پسپۆڕانی ئەڵمانییە و ئێمە وەک یانەیەکی لاواز دەبینن بەڵام با ئەو پسپۆرانە ببینن چی روودەدات چونکە ئێمە دەمانەوێت خۆمان بسەلمێنین.

دوپاتیشیکردەوە کە تەنها یەک ئامانجیان هەیە ئەویش بردنەوەیە لە سەرجەم یارییەکانی ئەم وەرزەدا تا بتوانن کێبڕکێی سەرجەم نازناوەکان بکەن.

یانەی بایرن میونشن لە قۆناغی 16ی چامپیۆنز لیگ رووبەڕووی یانەی بایەر لیڤەرکوزن دەبێتەوە و براوەشیان لە قۆناغی چارەکی کۆتاییدا بەرامبەر یەکێک لە ئینتەر میلان یان فاینۆرد یاریدەکات.

خ . ک