PM:12:08:22/02/2025
92 جار خوێندراوەتەوە
+
-
میلان تواناکانی والکەر بۆ چەند یارییەک لەدەستدەدات بەهۆی ئەو پێکانەی کە
تووشیبووە.
کایل والکەری ئینگلیزی و بەرگریکاری یانەی ئەی سی میلان لە راهێنانەکانی
چەند رۆژێک لەمەوپێشی یانەکەی تووشی پێکانبووە بەڵام بەرپرسانی میلان تا ئێستا
باسیان نەکردووە.
پێگەی فوتبۆڵ ئیتاڵیا بڵاویکردووەتەوە، والکەر بەهۆی ئەو پێکانەی کە
تووشیبووە ناتوانێت بەشداری یارییەکانی یانەکەی بەرامبەر هەردوو یانەی تۆرینۆ و بۆلۆنیا
بکات لە خولی ئیتاڵیدا.
ئەو پێگەیە نوسیویەتی، پێکانی بەرگریکارە ئینگلیزیەکە لە ماسولکەکانی
رانیدایە و لە راهێنانەکانی دوو رۆژی رابردووشدا بەشداری نەکردووە ئەوەش گومانی
زیاتری خستووەتە سەر ئەو پێکانە.
دەشڵێت، تا ئەم ساتە یانەی ئەی سی میلان پشکنینی بۆ والکەر نەکردووە و هیچ
راگەیەندراوێکی لەسەر پێکانی ئەو یاریزانە بڵاونەکردووەتەوە و چاوەڕێش دەکرێت
پێکانەکەی قورستر بێت لەوەی کە چاوەڕێ دەکرێت.
خ . ک