AM:11:29:22/02/2025
136 جار خوێندراوەتەوە
+
-
محەمەد سەڵاح دوپاتیکردەوە چاوەڕێی ئەو کارە گەورانەی سلۆتی نەکردووە و
رێزێکی زۆری هالاندیش دەگرێت.
محەمەد سەڵاحی میسڕی و هێرشبەری یانەی لیڤەرپوڵ لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا
رایگەیاند، هیچ کات چاوەڕێی ئەوەی نەکردووە کە ئارنی سلۆت بە خێرایی ئەو کارە گەورانە
بۆ یانەکەیان ئەنجامبدات و بەو خێراییەش خۆی لەگەڵ شێوازی یاریکردنی ئەو راهێنەرە
بگونجێنێت.
سەڵاح دەڵێت، پەیوەندییەکی بەهێزم لەگەڵ یۆرگن کلۆپی راهێنەری پێشووی
یانەکەمان هەیە و چەند جارێک گفتوگۆمان کردووە بەیەکەوە، بەڵێنیدا لە نزیکترین
کاتدا سەردانیان بکات.
دەشڵێت، مانچستەر سیتی هەمیشە وەک خۆی دەمێنێتەوە و یەکێکە لە باشترین
یانەکانی جیهان و خاوەنی راهێنەرێکی گەورەی تۆپی پێیە و هەمیشە دەتوانێت سەرکەوتن
بەدەستبهێنێت.
وتیشی: هەست بە دڵخۆشی دەکەم کە عومەر مەرموشی هاونیشتمانم لە خولی
ئینگلتەرا یاریدەکات و ئاگادارم کردووەتەوە کە هەموو کاتێک پشتیوانی دەکەم،
هیوادارم چەندین یاریزانی تری میسڕی پەیوەندی بە خولە گەورەکانی ئەوروپاوە بکەن.
لە وەڵامی پرسیاری کێبڕکێ کردنی هالاند، محەمەد سەڵاح دوپاتیکردەوە کە
بەهیچ شێوەیەک بیر لەو بابەتە ناکاتەوە و رێزێکی زۆری ئەو یاریزانە دەگرێت لە
کاتێکدا کەمترین ساتیش پێکەوە گفتوگۆیان کردووە.
خ . ک