کۆنسێساو: دەبێت ئەنجامەکانمان باشتر بکەین

AM:10:06:22/02/2025

76 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کۆنسێساو دوپاتیکردەوە پێویستە ئاستیان باشتر بکەن و تیۆش یەکێکە لە ئەستێرە گرنگەکانی یانەکەیان.

سێرجیۆ کۆنسێساوی راهێنەری یانەی ئەی سی میلان پێش یارییەکەیان بەرامبەر تۆرینۆ رایگەیاند، ماڵئاواییانکردنیان لە چامپیۆنز لیگ قبوڵ کردنی ئەستەمە و نەدەبوو روبدات.

کۆنسێساو وتی، پێویستە لەسەرمان بەردەوام بین لە بەرەوپێشچوون و کاری زیاتر ئەنجامبدەین چونکە لە کۆتا مانگەکانی وەرزداین و هەموو هەڵەیەک باجی گەورەی دەبێت.

وتیشی، بەشێک لە تاوانی ماڵئاواییکردن لە چامپیۆنز لیگ لە ئەستۆی ئێمەیە چونکە لە تواناماندا بوو بە شێوەیەکی راستەوخۆ سەربکەوین بۆ قۆناغی 16 بەڵام کارەکانمان لە خۆمان قورستر کرد.

رونیشیکردەوە کە لە ئێستادا ئامانجیان ئەوەیە لە چوار پلەی یەکەمی ئەم وەرزەی خولی ئیتاڵیدا بن و هەموو هەوڵێکیش دەدەن لەپێناو بەدەستهێنانی نازناوی جامی ئیتاڵیا.

دەشڵێت، خیمینێز رۆژ لەدوای رۆژ باشتر دەبێت و تیۆ هێرناندێزیش ئەستێرەیەکی گرنگی ئێمەیە دەبێت من و سەرجەم یاریزانەکانیش بزانین کە میلان مێژوویەکەی گەورەی هەیە و پۆشینی درێسی ئەو یانەیە ئاسان نییە.

خ . ک