پیۆلی: هەڵەی تاکەکەسی هۆکاری شکستەکەمان بوو

AM:08:38:22/02/2025

188 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پیۆلی دوپاتیکردەوە دڵتەنگن بە شکستەکەیان و هەڵەی تاکەکەسی هۆکاری لەدەستدانی سێ خاڵی یارییەکەیان بووە.

ستیفانۆ پیۆلی راهێنەری یانەی نەسڕ، دوای شکستیان بەرامبەر ئیتیفاق لە خولی سعودیە رایگەیاند، لە سەرەتاوە بە باشی دەستیان پێکردووە و باڵادەست بوون بەڵام هەموو شتێکیان لە دژ وەستایەوە.

پیۆلی وتی، لە تواناماندا بوو باشتر یاری بکەین بەڵام هەڵەی تاکەکەسی هۆکاری لەدەستدانی سێ خاڵی ئەو یارییە بوو، دەمانزانی یانەی بەرامبەر بە پێنج بەرگریکارەوە یاری دەکەن.

وتیشی، جۆن دوران کارێکی هەڵەی گەورەی کرد بەهۆی ئەوەی هێرشی کردە سەر یاریزانێکی بەرامبەر و کارتی سووری وەرگرت، نابێت ئەو جۆرە کارانە دووبارە بکاتەوە.

دوپاتیکردەوە کە هەست بە دڵتەنگییەکی زۆر دەکەن و خۆی و سەرجەم یاریزانەکان لەو شکستە بەرپرسن، دەبێت ئارام ببنەوە و بەردەوام بن لە کارەکانیان لە هەفتەکانی داهاتوودا.

دەشڵێت، لە کاتی شکستدا یەکەم کەس کە رەخنەی لێدەگیرێت راهێنەرە و منیش ئەوە قبوڵ دەکەم و پێویستە چارەسەری ئەو هەڵانە بکەین کە لەم یارییەدا ئەنجامماندا تا جارێکیتر دووبارە نەبنەوە.

خ . ک